تەفسیری ڕێبەر
[ فَرِيقًا هَدَى وَفَرِيقًا حَقَّ عَلَيْهِمُ الضَّلَالَةُ ] خه‌ڵك بوونه دوو به‌ش كۆمه‌ڵێك هیدایه‌تیان وه‌رگرت وه كۆمه‌ڵێكیش گومڕا بوون كه كافران بوون [ إِنَّهُمُ اتَّخَذُوا الشَّيَاطِينَ أَوْلِيَاءَ مِنْ دُونِ اللَّهِ ] ئه‌وان شه‌یتانیان كرده دۆست و پشتیوان و یارمه‌تیده‌ری خۆیان له غه‌یری خوای گه‌وره‌و گوێڕایه‌ڵی شه‌یتانیان كرد [ وَيَحْسَبُونَ أَنَّهُمْ مُهْتَدُونَ (٣٠) ] وه وایان ئه‌زانی كه ئه‌وان له‌سه‌ر ڕێگای هیدایه‌تن [ يَا بَنِي آدَمَ خُذُوا زِينَتَكُمْ عِنْدَ كُلِّ مَسْجِدٍ ] ئه‌م ئایه‌ته ره‌دده بۆ سه‌ر هاوبه‌شبڕیارده‌ران كه به رووتى به‌ده‌ورى كه‌عبه ته‌وافیان ده‌كرد، وه له‌سه‌ر ئه‌وان دابه‌زى، ئه‌ی ئاده‌میزاد ئێوه له هه‌موو مزگه‌وتێكدا خۆتان بڕازێننه‌وه وه عه‌وره‌تی خۆتان داپۆشن.