تەفسیری ڕێبەر
{نورو روناكى باوه‌ڕداران له قیامه‌تدا}
[ يَوْمَ تَرَى الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ يَسْعَى نُورُهُمْ بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَبِأَيْمَانِهِمْ بُشْرَاكُمُ الْيَوْمَ جَنَّاتٌ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا ] له ڕۆژی قیامه‌تدا له‌سه‌ر پردى (صیرات) ئه‌بینی باوه‌ڕداران به پیاو و ئافره‌ته‌وه نوورو ڕووناكیه‌كه‌یان له‌به‌ر ده‌ست و پێشیانهوهو به‌ڵای ڕاستیاندا ئه‌ڕوات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كتابه‌كانیان به ده‌ستی ڕاستیان پێدراوه، وه پێیان ئه‌ووترێ: موژده بێ لێتان ئه‌مڕۆ خوای گه‌وره ئه‌تانخاته به‌هه‌شتانێك كه پڕه له باخ و باخات وه جۆگه‌له ئاو به ژێر دار‌و باخه‌كاندا ئه‌ڕوات به نه‌مری و هه‌میشه‌یی تیایدا ئه‌مێننه‌وه، (ئیبنو مه‌سعود) ده‌فه‌رمێت: (به گوێره‌ى كرده‌وه‌كانیان به‌سه‌ر پرده‌كه‌دا ده‌په‌ڕنه‌وه‌و نورو رووناكییان به گوێره‌ى ئیمان و كرده‌وه‌ى چاكیانه، هه‌یه نورو روناكییهكهى به ئه‌ندازه‌ى شاخێكه، وه هه‌یه به ئه‌ندازه‌ى دارخورمایه‌كه، وه هه‌یه به ئه‌ندازه‌ى پیاوێكه، وه كه‌مترینیان به په‌نجه گهورهكهوهیهتى) [ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ (١٢) ] به‌ڕاستی ئه‌مه بردنه‌وه‌ی هه‌ره گه‌وره‌یه كه هیچ بردنه‌وه‌و سه‌ركه‌وتنێك له‌مه گه‌وره‌تر نیه.