تەفسیری ڕێبەر
[ الَّذِينَ قَالُوا إِنَّ اللَّهَ عَهِدَ إِلَيْنَا أَلَّا نُؤْمِنَ لِرَسُولٍ حَتَّى يَأْتِيَنَا بِقُرْبَانٍ تَأْكُلُهُ النَّارُ ] وه جووله‌كه عاده‌تیان وابوو به‌درۆ ئه‌یانووت: خوای گه‌وره عه‌هدو به‌ڵێن و په‌یمانی به ئێمه داوه كه ئیمان به‌هیچ پێغه‌مبه‌رێك نه‌هێنین هه‌تا خێرێك نه‌كه‌ین و ئاگرێك له ئاسمانه‌وه نه‌یات ئه‌و خێره نه‌سووتێنێ، واته: داوای ئه‌وه‌یان له پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌كرد - صلی الله علیه وسلم - [ قُلْ قَدْ جَاءَكُمْ رُسُلٌ مِنْ قَبْلِي بِالْبَيِّنَاتِ وَبِالَّذِي قُلْتُمْ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: وه له پێش منیشه‌وه چه‌نده‌ها پێغه‌مبه‌رانی تر هات به به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكرا وه به‌وه‌ش كه خۆتان ده‌ڵێن كه خێرتان دابنایه له ئاسمانه‌وه ئاگر ئه‌هات و ئه‌یسووتان واته: خوا لێتانی قبووڵ كردووه ئه‌وه‌یش ڕوویده‌دا به‌ڵام [ فَلِمَ قَتَلْتُمُوهُمْ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (١٨٣) ] ئه‌ی بۆچی ئێوه ئیمانتان به‌و پێغه‌مبه‌رانه نه‌هێناوه‌و ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌تان كوشت وه‌كو (یه‌حیای كوڕی زه‌كه‌ریاو زه‌كه‌ریاى باوكى) وه چه‌نده‌ها پێغه‌مبه‌رانی تر ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆن .