تەفسیری ڕێبەر
[ تِلْكَ الرُّسُلُ فَضَّلْنَا بَعْضَهُمْ عَلَى بَعْضٍ ] ئه‌م پێغه‌مبه‌رانه فه‌زڵی هه‌ندێكیانمان داوه به‌سه‌ر هه‌ندێكیاندا له پله‌و پایه‌دا كه پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم باشترینیانه [ مِنْهُمْ مَنْ كَلَّمَ اللَّهُ ] وه هه‌یانه قسه‌ی له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره كردووه وه‌كو موسی صلی الله علیه وسلم [ وَرَفَعَ بَعْضَهُمْ دَرَجَاتٍ ] وه پله‌وپایه‌ی هه‌ندێكیانی به‌رز كردۆته‌وه وه‌كو ئیدریس كه ده‌رباره‌ی ئه‌فه‌رمووێ: [ وَرَفَعْنَاهُ مَكَانًا عَلِيًّا ] (مَرْيَم : ٥٧) یان وتراوه: مه‌به‌ست پێی ئولول عه‌زمه (محمد‌و ابراهیم و نوح و موسی و عیسی – سه‌ڵات و سه‌لامی خوایان لێبێت-) [ وَآتَيْنَا عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ الْبَيِّنَاتِ ] وه كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكرا‌و موعجیزه‌مان به عیسای كوڕی مه‌ریم صلی الله علیه وسلم به‌خشی [ وَأَيَّدْنَاهُ بِرُوحِ الْقُدُسِ ] وه پشتیوانیمان كرد به (روح القدس) به جبریل، یان به‌و ڕوحه‌ی كه خوای گه‌وره كردیه به‌ری [ وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ مَا اقْتَتَلَ الَّذِينَ مِنْ بَعْدِهِمْ ] ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ویستی لێ بوایه (ویستی كه‌ونی قه‌ده‌ری نه‌ك ویستی شه‌رعی) خه‌ڵكی له دوای ناردنی پێغه‌مبه‌ران كوشتاری یه‌كتریان نه‌ئه‌كرد [ مِنْ بَعْدِ مَا جَاءَتْهُمُ الْبَيِّنَاتُ ] به‌تایبه‌تی له‌دوای ئه‌وه‌ی كه به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكرایان بۆ هات [ وَلَكِنِ اخْتَلَفُوا ] به‌ڵام ئیختیلاف و جیاوازی كه‌وته نێوانیانه‌وه [ فَمِنْهُمْ مَنْ آمَنَ وَمِنْهُمْ مَنْ كَفَرَ ] هه‌یان بوو ئیمانی هێنا به پێغه‌مبه‌ران و شوێن پێغه‌مبه‌ران كه‌وت وه هه‌یان بوو كوفری كرد [ وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ مَا اقْتَتَلُوا ] ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ویستی لێ بوایه ئه‌وان كوشتاری یه‌كتریان نه‌ئه‌كرد [ وَلَكِنَّ اللَّهَ يَفْعَلُ مَا يُرِيدُ (٢٥٣) ] به‌ڵام خوای گه‌وره ویستی له هه‌ر شتێك بێ ئه‌یكات كه‌س نیه ویستی خوای گه‌وره بگه‌ڕێنێته‌وه.