تەفسیری ڕێبەر
{تەوبە كردن‌و گەڕانەوە بۆ لای خوا هۆكاری بەهێزی و هەموو بەخششەكانی ترە}
[ وَيَا قَوْمِ اسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ ] وه ئه‌ی قه‌ومی خۆم داوای لێخۆشبوو‌ن له خوای گه‌وره بكه‌ن له تاوانه‌كانى پێشووتان [ ثُمَّ تُوبُوا إِلَيْهِ ] پاشان ته‌وبه بكه‌ن و بۆ لای خوای گه‌وره بگه‌ڕێنه‌وه‌و له داهاتوو خۆتان بپارێزن له تاوان [ يُرْسِلِ السَّمَاءَ عَلَيْكُمْ مِدْرَارًا ] خوای گه‌وره بارانتان بۆ ئه‌بارێنێ به لێزمه یه‌ك له دوای یه‌ك [ وَيَزِدْكُمْ قُوَّةً إِلَى قُوَّتِكُمْ ] وه سه‌ره‌ڕای هێزو توانای خۆتان خوای گه‌وره زیاتر به‌هێزو به‌عیززه‌تان ده‌كات به‌هۆی ته‌وبه‌و داوای لێخۆشبوونه‌وه [ وَلَا تَتَوَلَّوْا مُجْرِمِينَ (٥٢) ] وه پشت هه‌ڵمه‌كه‌ن و خراپه‌كاری مه‌كه‌ن له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی.