تەفسیری ڕێبەر
{گفتوگۆی نێوان نوح پێغەمبەر – صلی الله علیه وسلم - و قەومەكەی}
[ لَقَدْ أَرْسَلْنَا نُوحًا إِلَى قَوْمِهِ ] به‌دڵنیایی ئێمه نوحمان - صلی الله علیه وسلم - نارد بۆ لای قه‌ومه‌كه‌ی كه یه‌كه‌م پێغه‌مبه‌ر بووه له دوای ئاده‌م وه ده پشت له نێوانیاندا بووه هه‌موویان له‌سه‌ر ئیسلام و یه‌كخواپه‌رستى بوونه [ فَقَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُوا اللَّهَ مَا لَكُمْ مِنْ إِلَهٍ غَيْرُهُ ] وه فه‌رمووی: ئه‌ی قه‌ومی خۆم ئێوه به‌تاك و ته‌نها عیباده‌تی خوای گه‌وره بكه‌ن و بیپه‌رستن چونكه جگه له خوای گه‌وره هیچ په‌رستراوێكی ترتان نیه كه حه‌ق بێ وه شایه‌نی په‌رستن بێ [ إِنِّي أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍ (٥٩) ] ئه‌گه‌ر ئێوه به‌تاك و ته‌نها عیباده‌تی خوای گه‌وره نه‌كه‌ن وه شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره دانێن ئه‌وه من له ڕۆژێك ئه‌ترسم كه تووشتان بێ كه سزاكه‌ی یه‌كجار گه‌وره‌یه كه ئه‌و ڕۆژه بوو كه خوای گه‌وره تۆفانی بۆ ناردن وه نوقمی كردن له ئاودا، یاخود سزاى رۆژى قیامه‌ته.